Skip to the content

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە پانێڵێکدا دەستکەوت و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی خستە بەرباس

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە شاری دهۆک بەشداریی لە پانێڵێکی سیاسیدا کرد.

پانێڵەکە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکانی زانکۆی دهۆک ڕێک خرابوو؛ کە تێیدا سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەبارەی دەستکەوت و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و پلانی داهاتووی حکومەتی هەرێم دوا.

هەروەها لەسەر دۆخی دامەزراوەییی هەرێمی کوردستان ئەو پلانانەی لەو چوارچێوەیەدا هەن، بۆچوونەکانی خستە ڕوو.

هاوکات لە پانێڵەکەدا کۆمەڵێک قوتابی زانکۆی دهۆک بەشدار بوون و پرسیار و ڕا و سەرنجەکانی خۆیان لەسەر پرسەکە خستە ڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری