قوتابخانەکان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی شاری هەولێر خولەکێک وەستان
![](/media/24752/whatsapp-image-2024-01-21-at-104441_65c27d06.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133502968140000000)
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سەرجەم قوتابخانەکان، بەر لە دەستپێکردنی یەکەم وانە، لە گۆڕەپانی گشتیدا خولەکێک بۆ گیانی قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر وەستان و سروودی ئەی ڕەقیبیان گوتەوە.
دوێنێ، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی پەروەردە داوای لە هەموو ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندن کرد، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕوویدا، خولەکێک بوەستن و سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب بڵێنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری