Skip to the content

وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندیی لەسەر پلەبەرزكردنەوە و بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

لە نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان گشتێنراوە، ئاماژە بە یاداشتی مامۆستایان كراوە و ئەوە ڕوون كراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردە دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی هەیە پاش هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، پلە بەرزكردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان دەست پێ بكاته‌وه‌ و بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بە گوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری