Skip to the content

ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچە شاخاوییەكان نمەباران و بەفر دەبارێت

بەپێی پێشبنییەكانی بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی كانوونی دووەمی 2024، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و تەمی سووكیش زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە؛ پلەكانی گەرمییش نزمتر دەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە،4ـی كانوونی دووەمی 2024، لە بەیانیدا ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە درەنگانی شەودا، نمەباران ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە، بەفریش لووتكەی شاخەكان دەتەنێ. هاوكات پلەكانی گەرمی لەگەڵ ڕۆژی پێشتردا جیاوازییەكی زۆری نابێت.
پلەكانی پێشبینیكراوی گەرمی بە پلەی سیلیزی بۆ 48 كاتژمێری ئاییندە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک:15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاجیئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران:12 پلەى سیلیزى


فەرمانگەی میدیا و زانیاری