24 قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان لە هەولێر دروست ده‌كرێن
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ ٢٤ قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌مساڵ دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (٢١ ی تەمووزی ٢٠٢٤)، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و جێگران و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، وه‌به‌رهێنان، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی دروستكردنی ٢٤ قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووتان له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستكردن به ڕێكار و كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و قوتابخانانه و نه‌خۆشخانه‌كه كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و دابینكردنی قوتابخانه‌ی پێویست بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان پێویستیان پێیه‌تی و هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێر به‌هۆی فراوانبوونی شاره‌كه و زیادبوونی ڕووداوه‌كان، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به سووتان بۆ شاری هەولێر پێویسته.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری