676 ملیار و 36 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری
ئەمڕۆ سێشەممە (١٦ ی تەمووزی ٢٠٢٤)، بڕی ٦٧٦ ملیار و ٣٦ ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەم بڕەش بۆ مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری