ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ ی تەممووزی ٢٠٢٤)، ئەنجومەنی وەیزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە گفتوگۆ دەکات.
لە بڕگەی یەکەمدا، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێم، لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی، بە گوێرەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینیی ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠١٤ تاووتوێ دەکرێ.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە (٢) ی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێکەوتی ١ ی ٧ ی ٢٠٢٤ ئەنجام درا.
بڕگەی سێیەم، بەدواداچوونی بابەتی مووچەی مانگی (٦) ی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی (٥) و (٦) ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی بابەتی وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری