ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە ٢ ی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێکەوتی ١ ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە بەغدا ئەنجام درا.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، تایبەتە بە بابەتی مووچەی مانگی ٦ ی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی ٥ و ٦ ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی هەردوولاوە. هەروەها کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی هاوبەشی یەکخستنەوەی ڕێکارە داراییەکان و سیستەمی باج لەنێوان هەرێم و عێراق.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری