Skip to the content

بە هۆی پشتیوانییەكانی كابینەی نۆیەمەوە بەرهەمی تەماتە بەرەو زیادبوون دەچێت

بەشێک لە جوتیاران، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیارییان گوت: "قەدەغەکردنی بەروبوومی هاوردە لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، وای کردووە لە زیان بپارێزرێین و بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونمان بە شایستەییەوە وەربگرین".
عەبدولسەمەد عارف، بازرگانێکی كشتوكاڵییە و دەڵێت: "دوای ڕێکارەکانی حکومەت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران، جیاواز لە پێشوو، ئێستا بازرگانان بە تێچوویەکی زۆرتر لە کێڵگەی جوتیاران بەرهەم دەکڕن و دەیگوازنەوە بۆ بازاڕ، بەوەش بەرهەمی جوتیاران پارەی زیاتر دەكات".
كابینەی نۆیەم، لە كارنامەی خۆیدا، جەختی لە پشتیوانیكردنی كشتوكاڵ و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات كردووەتەوە. لەو سۆنگەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 15 ی شوباتی 2023، لەبارەی پشتیوانیی كشتوكاڵی و جوتیاران گوتی:"جەختم لەسەر ئەوە کردووەتەوە دەبێت وەبەرهێنان لە بەرهەمی کشتوکاڵدا بکەین، یارمەتی جوتیاران بدەین، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو سامانە نیشتمانییە بە ئاستێک بگەیەنن، ببێتە هۆی ئاوەدانیی وڵات و زیادکردنی داهاتی ناوخۆ".


فەرمانگەی میدیا و زانیاری