Skip to the content

بە گوژمەی 6 ملیار و 726 ملیۆن دینار، 6 پرۆژە لە ڕانیە جێبەجێ دەکرێن

بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی ٦ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دینار، ٦ پرۆژە لە ڕانیە جێبەجێ دەکرێن.

لە نووسراوی ژمارە ٨٣٩٧ ی ٢ ی تەممووزی ٢٠٢٤، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نێردراوە، بە گوژمەی ٦ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن و ٩٨٤ هەزار دینار، ٦ پرۆژە لە بواری خزمەتگوزاری و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەکان بریتین لە:
یەکەم: دروستکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامی ٦٠ مەتری لە دووسایدی ڕانیە- سەرکەپکان، تا مزگەوتی مستەفا.
دووەم: تەواوکردنی سایدی دووەمی شەقامی ٦٠ مەتری لە شەقامی ڕانیە- سەرکەپکان، تا گەڕەکی تیتۆکە.
سێیەم: دروستکردنی کەناڵی کراوە و ئاوەڕۆی سندووقی و پشتێنەی سەوزایی لە چوار دەوری ڕانیە.
چوارەم: ڕێگاسازیی کۆڵانەکانی گەڕەکەکانی کارۆخ، ئەندازیاران، شارەوانی، ئاشتی و ڕووناکی لە ڕانیە.
پێنجەم: درێژکردنەوە و دروستکردنی تۆڕی ئاوی لوولەیی و سندووقی، بۆ گەڕەکەکانی ڕزگاریی ١، ڕۆژسیتی و تیتۆکە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو.
شەشەم: سەوزکردنی چەند باخچەیەک لە سنووری نەخشەی بنەڕەتیی شارەوانیی ڕانیە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە: بڕیارەکە بەپێی ڕێنمایی ژمارە ٢ ی جێبەجێکردنی گرێبەستکردنە حکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦ دراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری