Skip to the content

بە گوژمەی ٥٨٩ ملیۆن دینار چەند گەڕەک و کۆڵانێکی قەزای بەردەرەش قیڕ کران

بە درێژاییی ١٤ کیلۆمەتر، شەقام و کۆڵانەکانی شارەدێی قەسرۆک، سەر بە قەزای بەردەرەش قیڕ کران.

غەیاس محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی قەسرۆک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "بە گوژمەی ٥٨٩ ملیۆن دینار، پرۆژەکە جێبەجێ کراوە، دوو ڕێگای سەرەکی لە ناحیەی قەسرۆک قیڕ کران؛ کە پێشتر قەرەباڵغییەکی زۆری لە ناحیەکە دروست کردبوو، لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین لە ڕێگای پرۆژەی ترەوە خزمەت بە هاووڵاتییانی ناحیەکەمان بکەین".

پرۆژەکە ئاسانکاریی زۆر بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات و بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە خۆشحاڵن.

هاووڵاتییەکی ناحیەی قەسرۆک دەڵێت: "دڵخۆشم بە قیڕتاوکردنی ئەم دوو ڕێگایە، کە بووەتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی هاتوچۆ بکەین؛ لە ماوەی ڕابردوودا ئاستەنگی ڕێگاکە کێشەی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروست کردبوو".

هاوکات ماوەی ١٠ ساڵە، عێراق هیچ بودجە و بڕەپارەیەک بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تازەکان و هەروەها پرۆژە کۆنەکانیش نۆژەن دەکرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری