داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی
ئەمڕۆ، دووشەممە (١ ی تەممووزی ٢٠٢٤) بڕی (٧٠،١٣١،٢٥٠،٠٠٠) حەفتا ملیار و سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی