Skip to the content

سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەپێناو بەرزبوونەوەی کوالیتیی ئاستی زانکۆکانی هەرێم و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژەکە درا، بە بڕی ملیارێک و ٥١٢ ملیۆن و ٤٩٨ هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری