لە كابینەی نۆیەمدا لە هەولێر نزیکەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەم هێنراون
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 423,400 گوڵ و 361,048 دار بەرهەم هێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا چاندراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە 20% و هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.
بە گوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا (2019 تاكوو 1/6/2024) زیاتر لە (784،448) دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.
ژمارەی بەرهەمهێنان و چاندنی دار بەگوێرەی ساڵەكان:
ساڵی 2019
چاندنی دار: (60,000) شەست هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (80,000) هەشتا هەزار گولی جۆراوجۆر.
ساڵی 2020
چاندنی دار: (93,200) نەوەت و سێ هەزار و دوو سەد دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (75,100) حەفتا و پێنچ هەزار و سەد گولێ جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار(316,625)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج.
ساڵی 2021
چاندنی دار: (70,000) حەفتا هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (80,000) هەشتا هەزار گوڵی جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار: (90,930)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج .
سەوزایی شەقامی 120 مەتری هەولێر.
ساڵی 2022
چاندنی دار: (90,100) نەوەد هەزار و سەد دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (34,300) سی و چوار هەزار و سێ سەد گوڵ.
ساڵی 2023، واتە لە ڕۆژی 1/1/2023 تاکو 1/ 9/ 2023
چاندنی دار: (78,100 ) حەفتا و هەشت هەزار و سەد دار.
چاندنی گوڵ: (35,648) سی و پێنچ هەزار و شەش سەد و چل و هەشت گوڵ .
کۆی گشتیی چاندنی گوڵ لەو ماوەیەدا (423،400).
كۆی گشتیی چاندنی دار لەو ماوەیەدا (361،048).