Skip to the content

ناوی 12 هەزار و 286 یەکەمی زانکۆکان، بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا

ناوی یەکەمەکانی دەرچووی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی دەرچوونی ٢٠١٧-٢٠١٨ تاکوو ٢٠٢٢-٢٠٢٣، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، بە مەبەستی دامەزراندن بۆ وەزارەتی دارایی بەرز کرایەوە.

ژمارەی یەکەمەکان کە دادەمەزرێن، ١٢ هەزار و ٢٨٦ دەرچووە؛ وەزارەتی خوێندنی باڵاش داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، پلەی وەزیفی و تەرخانی داراییان بۆ دابین بکرێت و لە کەرتی گشتیدا دەست بە خزمەت بکەن.

بە هۆی قەیرانی سەپێنراوی داراییەوە، چەند ساڵێکە پرۆسەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان سست بووە؛ لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بە ڕژدی کار بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان دەکات و ئەو توانا مرۆییە بۆ وڵات، بە گرنگ سەیر دەکات.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری