Skip to the content

وەزارەتی ناوخۆ ناوی پاڵێوراوانی دامەزراندنی گرێبەستی ڕاگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندنی بەگرێبەست، بۆ کارتی نیشتمانیی ناحییەی پێباز و کارتی نیشتمانیی قەزای کفری ڕاگەیاند.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، هەرکەس لە کاتی خۆیدا بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.

بۆ بینینی لیستی پاڵێوراوان و پێداویستییەکان، کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە:

بۆ پێشکەشکارانی دامەزران لە کارتی نیشتمانیی ناحییەی پێباز: کرتە لێرە بکە

بۆ پێشکەشکارانی دامەزران لە کارتی نیشتمانیی قەزای کفری: کرتە لێرە بکە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری