Skip to the content

٢٥٠٠ دۆنم زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە برنج داچێنراوە

لەم وەرزەی چاندنی برنج؛ جوتیارانی ناوچەی گەرمیان ٢٥٠٠ دۆنم زەوییان بە برنج داچاندووە و چاوەڕێ دەکرێت ١٤٠٠ تۆن برنج بەرهەم بێت.

ستار عەلی، گوتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "جوتیاران زیاتر لە ٢٥٠٠ دۆنم زەوییان بە مەرەزە چاندووە، لە تێکڕای هەر دۆنم زەوییەک، زیاتر لە ٧٠٠ کیلۆ برنجمان دەست دەکەوێت".

عەبدوڵڵا محەمەد، جوتیارێکی ناوچەی گەرمیانە و دەڵێت: "پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و زۆریی ئاوی ئەمساڵ، وای کردووە دەست بە چاندنی مەرەزە بکەین، باشیی بەرهەمەکە دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەموو شار و ناوچەکاندا بفرۆشرێت".

سەرباری قەیرانە دارایی و ئابوورییەکان، پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەردەوامە و بەرهەمە ناوخۆییەکانی بەرەو زیادبوون بردووە؛ وای کردووە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران خێراتر بێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمی برنج، گەیشتبووە ١٧ هەزار و ٤٢٨ تۆن؛ لەو بڕە ٢٣ هەزار تۆن هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری