Skip to the content

پرۆژەی پەرەپێدانی پەناگەی پاراستنی ئاژەڵان جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەری ئاژەڵانی بێلانەی هەولێر، بە گوژمەی نزیکەی ٥٥ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

لە پرۆژەکەدا ٤٠٠ کولانەی سەگ دروست دەکرێن و مەرج و پێداویستییەکانی پاراستنی سەگی بێلانەی تێدا ڕەچاو دەکرێت.

جگە لەمە، پرۆژەکە پێک هاتووە لە شەقامێکی قیڕ بە درێژایی ٤٠٠ مەتر و ٣ مەتر پانی و دروستکردنی ٦ کەپری گەورە بۆ سێبەر، لەگەڵ دروستکردنی ٥ حەوزی ئاو بۆ فێنککردنەوەی ئاژەڵەکان لە وەرزی گەرما.
ئەمە جگە لە کۆنکرێتکردنی گۆڕەپانێک بۆ خواردنی ئاژەڵەکان و پاراستنی ژینگەی ناو شەڵتەرەکە.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم هەوڵی داوە، بۆ پاراستنی سەلامەتیی خەڵک، سەگی بێلانە لە ناو شارەکان دوور بخاتەوە و مافی ئاژەڵانیش لەو چوارچێوەیەدا بپارێزێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری