Skip to the content

چەندین گەڕەک لە ناحیەی ڕۆڤیا قیرتاو کران

بەشێکی تری گەڕەک و کۆڵانەکانی ناحیەی ڕۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆک کە ژمارەیان ٥ گەڕەکە، قیڕتاو کران.

مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "ڕۆژانە گەڕەک و کۆڵانەکانی ڕۆڤیا قیڕ دەکرێن، هەروەها ڕەزامەندی دراوە لەسەر دروستکرنی جووتسایدی ناحیەی ڕۆڤیا".

بەشێک لە هاووڵاتییانی ناحییەکە دەڵێن: "دڵخۆشین بە قیڕتاوکردنی کۆڵانەکان، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەم کێشەیەی بۆ چارەسەر کردین، ماوەی چەند ساڵێک بوو، بە هۆی ئاستەنگی ڕێگاکە نەماندەتوانی بە ئاسانی هاتوچۆ بکەین".

حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی تری بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ناوچەکە کردووە؛ وەکوو پرۆژەکانی ئاو، کارەبا، ڕێگەوبان، کشتوکاڵ و پەروەردە.

لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، تاکوو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، بە گوژمەی ٤٨٦ ملیار دینار، ٤٨٥ پرۆژەی جۆراوجۆر لە کەرتی ڕێگەوبان لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراون و بەردەوامن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری