Skip to the content

کچانی هەڵەبجە بە هاوکاریی حکومەت ڕوو لە کاری دەستیی گەشتیاری دەکەن

لە پارێزگای هەڵەبجە، هاوکارییەکانی حکومەت بۆ خستنەگەڕی توانای مرۆیی دەرچووانی زانکۆ و پستبەخۆبەستنیان لە ئارادایە و لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێم خولێکی تایبەت بەڕێوە دەبات.

خولەکە بۆ فێرکردنی کاری دەستییە بۆ بابەتە گەشتیارییەکان، لە لایەن حکومەت بە هاوکاریی ڕێکخراوی یوئێندیپی و یوساید بەڕێوە دەچێت.

پەیوەست حوسێن، کچێکی دەرچووی زانکۆیە و دەڵێت: "خولەکە لەڕووی پیشەییەوە زۆر شتی نوێمان فێر دەکات و وا دەکات پیشەی دەستی لە بواری گەشتیاری بەرەو پێشەوە بچێت".

خولەکە ئاستی بەرزە و بەشداران لە ڕێگەی مامۆستای تایبەت و ئاستبەرزەوە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.

هەنار بێستوون ـیش، هەر دەرچووی زانکۆیە و بەشداری کردووە، ئەو دەڵێت: "فێربوونی کاری دەستی، وا دەکات خاوەن پیشەی خۆمان بین و بتوانین چ لە ڕێی ئۆنلاینەوە، یان ڕاستەوخۆ کاڵاکان بفرۆشین".

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "دوو ئامانجمان لەو خولانەدا هەن: یەکەمیان بەرزکردنەوەی توانای مرۆییی گەنجانە، دووەمیان پشتبەستنە بە بەرهەمی ناوخۆیی".

لەگەڵ قەیرانە سەپێنراوە داراییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی دەرفەتی کار لە کەرتی گشتیدا، کابینەی نۆیەم پرۆسەی فرەچەشنەکردنی داهاتی خستە گەڕ و بۆ ئەو مەبەستەش پلان و هاندانی بۆ پشتبەخۆبەستنی گەنجان هەبووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری