Skip to the content

کۆنفرانسی زیادکردنی بەرهەمی ئاژەڵداری و پەلەوەر، دوور لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ ی تەمموزی ٢٠٢٤),، کۆنفرانسی گرنگیدان بە زیادکردنی بەرهەمی ئاژەڵداری و پەلەوەر، دوور لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

ئامانجی کۆنفراسەکە دوورکەوتنەوەیە لە ماددە کیمیاییەکان؛ دژەهەوکردن ببێتە جێگرەوەیان، بە بەکارهێنانی ماددەی ڕوەکی بۆ ئاژەڵ و پەلەوەرەکان، بۆ پاراستنی ژینگە.

زوبێر عەبدولڕەحمان، خاوەنکارە و بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: " تازەترین شێوازی تەکنەلۆجیا لەم بوارەدا بۆ پاراستنی ژینگە بەکار دەهێنین، دوور لە بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان".

ئامانجێکی دیکەی کۆنفرانسەکە، زیادکردنی بەرهەمە بە قازانجێکی زیاتر و تەندروستییەکی باشتر.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە بە هەموو بەشەکانییەوە، هەروەها زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی کار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری