Skip to the content

ئاگادارییەک لەبارەی دامەزراندن بە گرێبەست

ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ڕێکارەکانى دامەزراندنى ٢٤ دەرچووى پسپۆرییەکانى (پەرستارى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین.
دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگە لە پسپۆرییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرینن، دەتوانن لە ڕێگاى لینکى خوارەوە فۆرمى داواکارىی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.
دواوادەى ناردنى فۆرمى داواکارى، ڕێکەوتى ٢٠٢٤/٦/١٥ دەبێت.

 

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdHzGHIMGN1p4SAuD2n8jnNyhoQupAkOAcN7HwVFV9uuCSR7w/viewform


فەرمانگەی میدیا و زانیاری