Skip to the content

دامەزراندنی بەگرێبەست لە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

دوابەدواى سەردانی سەرۆکى حکومەت بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و بە مەبەستى پڕکردنەوەى ژمارەیەک بۆشایى میلاکى پسپۆرى و پاڵپشتیی پێکهاتە کارگێرییەکانى سەر بە وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت لە سنوورى پارێزگاى ناوبراو، ئەنجومەنى راژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکارىیی دامەزراندن بۆ پارێزگای ناوبراو بە شێوەى گرێبەست بە ڕەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:
١- پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لەئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.
٢- تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرمى داواکارى دامەزراندن پێشکەش بکەن.
٣- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆرى لە فۆرمى داواکارى دامەزراندن هەڵبژێریت.
٤- پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
٥- ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.
دوا وادەى ناردنى فۆرمى داواکارى ڕێکەوتى ١٥ ی ٦ دەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆرم، کرتە لێرە بکە.