عەلوەی ئاکرێ بە گوژمەی ٢٢ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت
![](/media/27482/whatsapp-image-2024-06-11-at-210534_a4a15b5f.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133626036090000000)
عەلوەی ئاکرێ بە گوژمەی ٢٢ ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری ٢٤٥ هەزار مەتر دووجا، جێبەجێ دەکرێت؛ کە دووەم گەورەترین عەلوەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق.
عەلوەی ئاکرێ لە ١٩ دوکان، ٢٠ کۆگا و ٤٨ عەلوە، ٣٥ بنکەی فرۆشتن، ١١٢ عەلاف، ٨ ساردکەری بەفرگر و ١١ ساردکەری ئاسایی پێک دێت؛ هەروەها لەگەڵ ناوچەیەکی سەوزایی بە ڕووبەری نزیکەی ٥ هەزار مەتر دووجا.
عەلوەکە ٢ قەپان و گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل و بنکەیەکی تەندروستی و بنکەیەکی پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە و وێستگەی سووتەمەنی، ڕێستورانت و سووپەرمارکێت و مزگەوت لەخۆ دەگرێت.
عەلوەی ئاکرێ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کشتوکاڵییە، بە پلانێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن بنیات دەنرێت؛ لە ڕێگەی بنکەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆوە جوتیاران و بازرگانان بە ئاسانی بەروبوومەکانییان بەبازاڕ دەکەن.
عەلوەکە لە ڕووی جوگرافییەوە یەک کاتژمێر لەهەریەک لە هەولێر و دهۆک دوورە و ٤٠ خولەکیش لە موسڵەوە؛ ئەوەش وادەکات هاتووچۆی بازرگانی بۆ عەلوەکە ئاسان بێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەشەپێدانی بواری کشتوکاڵی بە بنەمای بەهێزبوونی کەرت و بوارەکانی دیکە دادەنێت و لە کابینەی نۆیەمدا هەنگاوی گەورەی بۆ نراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری