ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، (5ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتی ساڵی دووەمی جێبەجێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021-2025، دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دواهەڵوێستی حكومەتی فیدراڵی، تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم، دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە گفتوگۆی دواپێشهاتی دۆسییەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری