Skip to the content

بە گوژمەی ٥٩٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەکی ئاو لە ڕەواندز جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەیەکی نوێی گەیاندنی ئاو لە ڕەواندز جێبەجێ دەکرێت و ئاو دەگەیەنێتە چەندین گوندی قەزاکە.

دانانی بۆڕیی ئاوی خواردنەوە، لە بێخاڵەوە بۆ دۆڵی ئاکۆیان و دەوروبەری قەزای ڕەواندز، ئاوی سازگاری بێخاڵ بۆ چەندین گوند دەگوازێتەوە و هاووڵاتییانی ئەو گوندانە لە کەمیی ئاو ڕزگار دەکات.

تێچووی پرۆژەکە ٥٩٠ ملیۆن دینارە، درێژیی پڕۆژەکە ٦ کیلۆمەترە؛ لە لایەن کۆمپانیای ناوخۆیییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.

جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، پرۆژەکە سوودی گەشتوگوزاری، باخداری و کشتوکاڵیشی بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە دەبێت.

بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچەکە، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە بەردەوام لە خەمی هاووڵاتییاندایە و سەرباری قەیرانە داراییەکان، پرۆژەکان بۆ خۆشگوزەرانییەکی زۆرتر بەردەوامن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری