Skip to the content

بە گوژمەی٣ ملیار و ٣٩٥ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کران

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی گرنگ، بە گوژمەی ٣ ملیار و ٣٩٥ ملیۆن دینار، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی قەزای سۆران خرایە بواری جێبەجێکردن؛ ئەوانیش بریتین لە:

- دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی کەورین، بە گوژمەی ٧٢٦ ملیۆن دینار.
- دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گوندی کەورین، بە گوژمەی ٢٥٠ ملیۆن دینار.
- دروستکردنی شەقامی ٢٠ مەتریی کۆڕەک لە قەزای ناوەندیی سۆران، بە گوژمەی ٥٧٨ ملیۆن دینار.
- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ئەیلوول، بە گوژمەی زیاتر لە ٨٤١ ملیۆن دینار.
- دروستکردنی دیواری پاڵپشت لە چەند گەڕەکێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی یەک ملیار دینار.

هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دڵخۆشن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ قەزاکەیان.

هاووڵاتییەکی قەزای سۆران دەڵێت: "دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین؛ لەم کابینەیە چەندین پرۆژەی گرنگ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون؛ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".

هاووڵاتییەکی تری سۆران لەم بارەیەوە دەڵێت: "سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ قەزاکەمان و شارەکانی تری کوردستان، بەهیوای بەردەوامی و خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی شار و شارۆچکە و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی هاووڵاتییان؛ لە پێناو خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییانی کوردستان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری