Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری پاراستنی تەندروستیی گشتی لە جەژندا چڕ دەكاتەوە

لە پشووەكانی جەژنی قورباندا (یەکشەممە ١٦ ی ٦ ی ٢٠٢٤، تاکوو ڕۆژی هەینی ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٤)، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان، چەندین ڕێوشوێنی تایبەت دەگرێتەبەر. ئەم ڕێكارانەش بریتین لە:

1- تیمەکانی تەندروستی بە هەماهەنگیی تیمەکانی ڤێتەرنەری، چاودێریی سەربڕخانەكان و مەرجە تەندروستییەکان دەکەن.
2- لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و نەخۆشخانەکان دەبن.
3- پزیشکانی پسپۆڕ و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی ئێشک دەگرن.
4- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك دەكرێت.
5- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان كراوە دەبن.
6- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە ئێشك دەگرن.
7- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە ئێشک دەگرن.
8- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) لە كاردا دەبن.
9- تیمەکانی پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی، بەدواداچوونی بەردەوام دەكەن.
10- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
11- تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتییارییەكان دەبن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری