ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27 ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ دەبێتەوە و چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا دواپێشهاتەكان سەبارەت بە بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت.
لە بڕگەی دووەمدا بابەتی بڕیار و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی، سەبارەت بە ڕاكێشانی كاش بە دۆلاری ئەمەریكی گفتوگۆ دەكرێت،
لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان دەخرێتە ڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری