دابەشکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێل تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێ کرد
ڕۆژی یەكشەممە، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤، دەست بە پێدانى تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە كرا و زیاتر لە ٧٠٠ كەس داوای ژمارەی ئۆتۆمبێلیان كردووە.
عەقیدی هاتوچۆ، هاوڕاز فارووق، سەرۆکی لیژنەی فرۆشتنی تابلۆکان لە شاری هەڵەبجە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "دەست بە فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەكانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە كراوە، كە بە دوو ملیۆن دینار تابلۆكان دەفرۆشرێن، تاكوو ئێستا ٧٠٠ كەس داوای تابلۆیان كردووە، ئەگەر چەند كەسێك خواستیان لەسەر هەمان ژمارە هەبێت، بە تیروپشك پێشكەشیان دەكرێت".
گوتیشی:"ئێستا تابلۆی چوار ژمارەيی دەفرۆشرێن، دواتر ژمارەی پێنجی دەفرۆشرێن، ئەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ــی وەزارەتی ناوخۆیە و نرخیان دوو ملیۆن دینارە".
لەبارەی دادپەروەریی فرۆشتنی تابلۆكان گوتی: "تابلۆ هەیە سەد كەسی داوای كردووە، بۆیە كارەكە بە سەرە و بە تیروپشك بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەڕێوە دەچێت".
رۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، لە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا.
شايانى باسه، ئهو داهاتهى له پرۆسهى پێدانى تابلۆكان دهست دهكهوێت، دهخرێتهوه خزمهتى پرۆژه و خزمهتگوزارييهكانى شارى ههڵهبجه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری