Skip to the content

ڕۆژی سێشەممە، 5 ی ئاداری 2024 پشووی فەرمییە

بەپێی ساڵنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٥ ی ئاداری ٢٠٢٤، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

پشووەکە بە بۆنەی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی فراوانی گەلی کوردستانە کە لە ٥ ی ئاداری ١٩٩١ بەرانبەر ڕژێمی بەعس بەرپا کرا و بووە هۆی ئازادکردنی کوردستان و هاتنەکایەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی چوارشەممە، کە دەکاتە ٦ ی ئاداری ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری