Skip to the content

ڕۆژی سێشەممە بارانی‎ بەلێزمە دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

‏‎ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتى ١٨ ی ٣ ی ٢٠٢٤، نمەباران لە کاتە جیاجیاکان لە هەندێ ناوچە دەبارێت و زۆربەى کاتەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى ١-٣ پلە نزم دەبنەوە. سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانى شەودا.
‏‎
ڕۆژى سێشەممە، ١٩ ی ٣ ی ٢٠٢٤، دواى زیادبوون و بەهێزبوونى کاریگەریی ئەم شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و لێزمە و هەورە تریشقە سەرجەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
‏‎
بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لەگەڵ کاتى دابارین بە جیاوازىی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت:
‏‎پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین بەم شێوەیە بێت:
‏‎سەنتەرى شارى دهۆک سەرووى ٦٠ ملم
‏‎ و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنووریەکان (ئاکرێ، شیلادزە، چمانکێ ئامێدى) سەرووى ٧٠ ملم.
‏‎ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ لە نێوان ٤٥-٦٠ ملم دەبێت.
‏‎
دواى درێژبوونەوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانى هەرێم، بڕى دابارین بۆ رۆژى سێشەممە لە ناوچەکانى تر بەم شێوەیە دەبێت:‎
سنوورى پارێزگاى هەولێر: سەنتەرى شار زیاتر لە ٤٠ ملم دەبێت، وە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە سەرووى ٦٠ ملم دەبێت.
‏‎لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەرووى ٦٠ ملم دەبێت.
‏‎سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە زۆربەى کات لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بارانبارینى بە لێزمەى دەبێت و بارانى پێشبینیکراوى لە ماوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەم شێوەیە دەبێت:
‏‎سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ٤٥-٧٥ ملم دەبێت.
‏‎ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان لە ٣٥-٤٥ ملم دەبێت.
‏‎پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانى ٢٥-٣٥ ملم دەبێت.
‏‎ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: بە درێژایی ماوەى دەستپێکى شەپۆلەکە بارانبارین دەبێت و بڕى بارانى پێشبینیکراو بۆ ئەم سنوورە لە نێوان ٦٥-٨٥ ملم دەبێت.
‏‎
هەروەها ئەگەرى تەزرەبارین و هەورەتریشقە هەیە لە کاتە جیاجیاکان و هەندێ ناوچەدا، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با بۆ سەرووى ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا.
‏‎کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ڕۆژى چوارشەممە لاواز دەبێت و لە کاتەکانى دواینیوەڕۆى هەمان ڕۆژ کۆتاىی دێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری