Skip to the content

یاریگەی تۆپی پێی ئاکرێ بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار نۆژەن کرایەوە

یاریگەی تۆپی پێی ئاكرێ بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا و خرایە خزمەتی وەرزشوانانی دەڤەرەكەوە.
لە ڕابردوو هەریەک لە یاریگاکانی دینارتە و بەردەڕەش نۆژەن کرانەوە؛ یاریگەی ئاکرێش بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار نۆژەن کراوەتەوە و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی چالاکییە وەرزشییەکان.
نیدار فەرخۆ، وەرزشوانە و لەمبارەیەوە دەڵێت: "خەڵکی ئاکرێ زۆر دڵخۆشە بە نۆژەنکردنەوەی ئەم یاریگەیە، کە چەندین ساڵە پەراوێز خرابوو؛ لە ڕابردوودا کاتێک باران باریبا ناچار بووین بچین بۆ یاریگایەکی تر".
هەژار سابیر، ڕاهێنەری یانەی ئاکرێیە و دەڵێت:"چەندین ساڵە بێ یاریگا بووین، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات و ئەم یاریگەیەی بۆ دابین کردین. لەمەودوا هەوڵدەدەین چالاکییە وەرزشییەکانمان زیاتر بەرەوپێش ببەین".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە لە کەرتی وەرزشی دەڕوانێت و پاڵپشتیی تەواوی وەرزشکارانە لە بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری