ئەنجومەنی وەزیران زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی 43 ئۆتۆمبێلی حکومی ڕادەگەیەنێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی ٤٣ ئۆتۆمبێل بڵاو کردووەتەوە.
زیادکردنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ ی ٦ ی ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ لە گەراجی فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵ دەکرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە: هەرکەس نیازی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/فەرمانگەی یاسایی/بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، بەم مەرجانەی خوارەوە:
١- دانانی چەکی پەسەندکراو، بە بڕی ٣٦٠ ملیۆن دینار.
٢- ڕسوومات و خەرجییەکانی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە سەر ئەستۆی براوەی زیادکردنەکە.
٣- فرۆشتنەکان بە نەختینەیی دەبێت و دیناری عێراقی وەردەگیرێت.
٤- کڕیار پێویستە لە ٥ ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
٥- لە دوای ئەم ئاگادارییە، دەتوانن لە هەمان جێگەی ئاماژەپێکراو ئۆتۆمبێلەکان ببینن.
٦- وەرگرتنی ڕێژەی ٢٪ لە کۆی فرۆشتنەکە زیاد دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری