Skip to the content

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاووتوێ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ کە لە کۆبوونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسند کرابوو، دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە برەودان بە پشتیوانیی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی لاوان تاووتوێ دەکرێت.
لە بڕگەی چوارەمدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و هاتوچۆی بارهەڵگر و تانکەرەکان، بە تایبەت لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا تاووتوێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری