Skip to the content

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینی بۆ سەیرانگاکانی هەولێر قەدەغە دەکرێت

بەپێی ئاگادارییەکی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، ڕۆژانی هەینی قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان هاتووچۆ بکەن.
لە هۆشدارییەکەدا هاتووە: "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە لە ڕۆژانی هەینی لە کاتژمێر ٨ ی بەیانیی ڕۆژی هەینی، تا کاتژمێر ٨ ی بەیانی ڕۆژی شەممە ‌واتا بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاراستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغە دەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم ڕێگایانەدا هاتووچۆ بکەن".
ئاماژەی بەوەش داوە: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی هاتووچۆ و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لەم ڕێگایانەدا، ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت، تا ئەوکاتەی ڕێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابین دەکرێت".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری