Skip to the content

وانەبێژانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێندرێن

لیستی ناوی وانەبێژانی زانكۆ حكومییەكان بۆ حكومەتی فیدراڵی بەرزكراوەتەوە تاكوو دابمەزرێنرێن.
عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "ناوی وانەبێژان كە ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لەوێشەوە بۆ حكومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دامەزراندنیان بەرز كراوەتەوە".
گوتیشی: "وەكوو دەزانین وانەبێژان ماوەی چەندین ساڵە خزمەت بە زانكۆ حكومییەكان دەكەن، بەهۆی دانەمەزرانەوە بەشێك لە وانەبێژان ئەو ئەركەیان جێبەجێ كردووە، بۆیە لیستی وانەبێژانمان بەبێ جیاوازی بۆ دامەزراندن بەرز كردووەتەوە، تاكوو بتوانن لەو بوارەدا بەردەوام بن و خزمەتی زیاتر بە زانكۆكان بكەن".
لە هەرێمی كوردستان 14 زانكۆی حكومی هەن، كە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی قەیرانی دارایی و وەستانی دامەزراندنەوە، بەشێك لە وانەبێژان وانەی تێدا دەڵێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری