Skip to the content

بە گوژمەی 870 ملیۆن دینار یاریگای تۆپی پێی کەلەکچی دروست کرا

یاریگای ناحیەی کەلەکچی بە گوژمەی 870 ملیۆن دینار، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کرا و ئێستا ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی چالاکییە وەرزشییەکان.

شەهاب خەلیل، وەرزشوانە لە ناحیەی کەلەکچی و دەڵێت: "ئەمساڵ توانیمان لە یاریگای خۆمان یاری بکەین؛ پێشتر یاریگایەکی خۆڵمان هەبوو کە یاریمان تیادا دەکرد یان دەچووین بۆ یاریگاکانی دەرەوەی ناوچەکەمان وەک شێخان و ئاکرێ. ئێمە وەک وەرزشوانانی کەلەکچی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ دروستکردنی ئەم یاریگایە بۆ ناحیەکەمان."

حەکیم فەرەج وەرزشوانێکی ترە و لەم بارەیەوە دەڵێت: "خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین بە کردنە دیاریی یاریگایەکی جوان و سەردەمیانەی لەم شێوەیە بۆ ناحیەکەمان؛ کە ماوەی چەند ساڵە چاوەڕێی دەکەین".

زیاتر لە هەزار وەرزشوان دەتوانن لەم یاریگایە سوودمەند بن و چالاکییە وەرزشییەکانی تیادا ئەنجام بدەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە لە کەرتی وەرزشی دەڕوانێت و بەردەوامە لە خزمەتکردنی کەرتی وەرزش و دروستکردنی یاریگای سەردەمیانە بۆ وەرزشوانان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری