Skip to the content

بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠٢٤/٥/٢٧، بڕی ( ٨٥,١٩٩,٦٣٤) (هەشتاو پێنج ملیار و سەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و شەشسەد و سی و چوار هەزار دینار، لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤، بە شێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵی عێراق، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، کە بریتییە لە ٥٠٪ ی داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

وەزارەتی دارایی وئابووری