Skip to the content

جووتياران ڕێنماییی دروێنەکردنیان پێ دەدرێت

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خۆپاراستن لە کارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنەکردن، بە چەند خاڵێک ڕێنمایى جووتياران دەكات:

ڕێنماییی تایبەت بە جووتیاران و خاوەن دەڕاسەکان:
١- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (٦کغم)لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.
٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
٣- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
٤- چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
٥- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامیی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.
٦- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان؛ ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.
٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، وێڕای سەلامەتی، هیوای خێروبەرەکەت بۆ بەرهەمی جووتیاران دەخوازێ.

تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی: (١١٥) و (١٢٥)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف)ی سنوورەکە: (١٢٢)