Skip to the content

حکومەتی ئەڵمانیا چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات

بە سەرپەرشتیی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی بەڕێزان د. مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و بنیامین هەننا، کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و د. ئەننا کریستین، بەرپرسی ڕێكخراوی KFW لە عێراق و تیمی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی UNDP، كۆبوونه‌وه‌ی بەدواداچوونی پرۆژەکانی هاوکاریی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بەتایبەتی لە بواری دروستکردن و دابینکردنی پێداویستی و دەستبەکاربوونی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا و بەدواداچوونى هەریەك لە پرۆژەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە شاری دهۆك و نەخۆشخانەی بەحركە لە شاری هەولێر وە نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ شاندی ناوبراو، گفتوگۆی ڕەوشی قۆناغەکانی کارکردن و پێکهاتە و دامودەزگاکانی تەندروستی و میکانیزمەکانی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەم پڕۆژانەدا كرا.