Skip to the content

دۆخی کارەبا بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە

لە پاش هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا، ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "بەڕێکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە، ٩٥٪ ی پێدانی کارەباش ئاسایی بووەتەوە کە ئێستا ٣٦٠٠ مێگاوات بەرهەم دێت".

گوتیشی: "کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەندێک شوێن لە ١٨ - ١٩ کاتژمێر نزیک بووەتەوە و کەمترین پێدانیش ١٥- ١٦ کاتژمێرە".

ڕۆژی ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢٤، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووی قەزای چەمچەماڵ و بە هۆیەوە چوار کارمەندی یەمەنی کێلگەکە کوژران و ناردنی غاز بۆ وێستگەکان کەم بووەوە؛ لەو ساتەوە حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ چاککردنەوەی خێرای زیانەکان و ئاساییبوونەوەی پێدانی کارەبا دەست پێ کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری