ڕێنماییی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بڵاو کرایەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
ڕێنماییی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٤، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بڵاو کرایەوە کە خۆی لە ٤ ماددە و چەندین بڕگەدا دەبینێتەوە.
ڕێنماییەکان پاڵپشت بە ماددەی ٥٧ لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، لە هەرێمی کوردستان، ژمارە ٦ ی هەموارکراوی ساڵی ١٩٩٣، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکوەزیران کە لە ٢٧ ی ئاداری ٢٠٢٤ درا، دەرچووە، کە تێیدا تایبەتمەندیی بڕیارەکە و مەرج و پێداویستییەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ڕوون کراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕێنماییەکان کرتە لێرە بکە