Skip to the content

یەكەمین كۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەڕێوە دەچێت

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ تاووتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی سەرژمێریی گشتی كۆ دەبێتەوە.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ سێشەممە، 14 ی ئایاری 2024، بە سەرۆکایەتیى وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی پێشمەرگە، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، دەستەی ئامار، دەستەی گشتيى ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، پارێزگه‌كانی هەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوە دەچێت.
د. جوتیارعادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "كۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە لە كۆمەڵێك وەزارەت و فەرمانگەی پەیوەندیدار و پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆكان پێك هاتووە، بە ئامانجی تاووتوێكردنی ئامادەكارییە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرژمێریی گشتیی عێراق، تاكوو بتوانرێت چ لەسەر هەرێمی كوردستان پێویستە لەم ڕووەوە خۆی بۆ ئامادە بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و قۆناغەكانی دەكرێت".
بڕیار وایە ڕۆژی 29 ی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراقدا بكرێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی 27 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراقدا نەكراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری