ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی 11ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكەن.
لە بڕگەی یەكەمدا ڕاپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی فۆرمی خێزانی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان و ئاڤاهیان بە سەركەوتوویی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024 بەڕێوە چوو، پێشكەش دەكرێت و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە تاووتوێ دەكرێن.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی پرۆژەبڕیارێكی پێشنیاركراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری