Skip to the content

بانکی بازرگانیی عێراق گرێبەستی بەشداریی لەگەڵ پرۆژەی "هەژماری من" کرد

بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) ڕایگەیاند، بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من کردووە تاکوو لە پرۆژەکەدا بەشدار بن، کە تایبەتە پرۆسەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەم هەنگاوە بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ڕينوێنییەکانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە، لەبارەی پێویستبوونی بەشداریی بانکی بازرگانیی عێراق لە پرۆسەی تەوتینی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق.