بۆ یەكەمجار لە هەولێر كۆنگرەی پزیشكیی میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەچێت
ڕۆژی پێنجشەممە (31ی تشرینی یەكەمی 2024)، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەندیكای پزیشكانی كوردستان، میوانداریی دەیەمین كۆنفرانسی پزیشكیی میزۆپۆتامیای لە هەولێر كرد.
كۆنفرانسەكە، یەكەمجارە لە كوردستان و لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە هەزار پزیشك لە شارە جیاوازەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش بەشدارن. كۆنفرانسەكە ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا زیاتر لە 60 بابەتی پزیشكی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
بەڕێوەچوونی ئەم كۆنفرانسە لە شاری هەولێر، هەنگاوێكی گرنگی دانانی بەردی بناغەی زمانی كوردییە لە زانستی پزیشكییدا، هەروەها پانتاییەکە بۆ گرنگیی ئاڵوگۆڕی زانیاریی زانستی و گەیشتنە بە نوێترین هەنگاوەكانی زانستی پزیشكی لە جیهان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری