ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، رێکەوتی 19 و 20 ی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری