Skip to the content

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی 15 باخچە و قوتابخانەی حكومی لە قەزای خەبات دانا

ئەمڕۆ سێشەممە (17 ی ئەیلوولی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر، بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانەی حكومی دانا.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمەكەدا ڕایگەیاند: "دەڤەری خەبات، شایستەی خزمەتی زۆرە، دانانی بەردی بناغەی 15 دامەزراوەی پەروەردەیی، ئاماژەیە بۆ گرنگیدان بەم ناوچەیە".
ئەوەشی گوت: "كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران ڕۆڵێكی گرنگیان لە بونیاتنانی قوتابخانەكان و نۆژەنكردنەوەیان، هاوشانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بینیوە".
ئەم 15 باخچە و قوتابخانەیەی لە قەزای خەبات دروست دەكرێن، بە شێوەیەكی پێشكەوتوو و ئەندازەیەكی گونجاو پێشكەش بۆ قوتابییانی دەڤەرەكە دەكرێن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "لە كابینەی نۆیەمدا 152 قوتابخانە تا ئێستا دروست كراون، 42 قوتابخانە لە مانگی 9 و 10 دەكەونە خزمەتكردن، كە دەكاتە 194 قوتابخانە، هاوكات 1670 قوتابخانە نۆژەن كراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەش كرد، تەواوی خزمەتگوزارییەكانی پەروەردەمان بەدیجیتاڵی كردووە و میتۆدی خوێندن پێداچوونەوەی پێدا كراوە؛ لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی نەخوێندەوارییش، ڕێژەی نەخوێندەواری لە 24% بۆ 16% دابەزیوە".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری