پردی زێی گەورە بە گوژمەی 43 ملیار دینار وەک درێژترین پردی هەرێمی کوردستان تەواو بووە
پردی زێی گەورە، گەورەترین پردی هەرێمی کوردستانە؛ لەسەر زێی گەورە دروست کراوە، بەشێکە لە ڕێگەی جووتسایدی ڕۆڤیا- گۆپاڵ؛ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
درێژیی پردەکە 928 مەترە، بەرزییەکەی 10 مەترە، پایەڵەکانی 10 مەتر لە ژێر زەویدان.
پردی زێی گەورە، لە دوو ئاراستەی چوون و هاتن پێک هاتووە؛ پانیی هەر ئاراستەیەکیان 15 مەترە؛ بە هۆی ئەم پردەوە ڕێگەی نێوان هەولێر- دهۆك 40 خولەک کەم بووەتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخێکی تایبەت بە ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەدات و بەرنامەیەتی ئەم پرۆژانە بەردەوام بن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری